کوردستان گه‌نجینه‌ی ئاسه‌واره‌کانی مێژوویی به نرخه و یه‌کێک له شوێنه‌واره‌کانی به نرخی مێژووی گه‌له‌که‌مان، گۆڕه به‌ردینه‌کانی هه‌رسینی کرماشانن. ئه‌و گۆڕه‌به‌ردینانه که وه‌ک گۆڕبه‌ردینه‌کانی ئیسحاق وه‌ند ناسێندراون، له 25 کیلۆمێتری شاری هه‌رسین و له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی گوندی دێ نۆ، له ناو چیایه‌ک دا هه‌ڵکه‌وتووه.
زاندراوه که له ڕۆژانی کۆتایی مانگی جولای ئه‌مساڵدا، ژماره‌یه‌ک که‌س که شیمانه ده‌کرێ سه‌ر به لایه‌نی مافیاکانی ڕژیمی ئێرانن، له‌و شوێنه دا ده‌ستیان کردووه به هه‌ڵقه‌ندن و خراپ کردنی به‌شێک له شوێنه‌واره‌که. تاڵانگه‌ران، ته‌نانه‌ت له هێندێک شوێن دا ته‌قینه‌وه‌یان به کار هێناوه.
له‌و نێوه دا کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئێران له کرماشان، سه‌ره‌تا هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌یان دا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد که گۆیا ئه‌و شوێنه کێشکچی و سه‌ربازی لێیه و به هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ڵقه‌ندن و خراپکاری لێ نه‌کراوه. سه‌رپه‌ره‌ستی ڕێکخراوی پاراستنی شوێنه‌واره‌کانی مێژوویی کرماشان، ئومید عه‌لی حوسێن خانی، له لێدوانێک دا بۆ ماڵپه‌ڕی ئیرنا، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی دووپات کرده‌وه.

به‌ڵام ڕۆژێک دوای وته‌کانی ناوبراو، ماڵپه‌ڕی ئیڕنا، دانی به سه‌ر ئه‌وه دانا که له‌و هه‌رێمه دا، هه‌وڵی به تاڵان بردن و خراپکاری دراوه. سه‌رۆکی ڕێکخراوی پاراستنی شوێنه‌واره‌کانی مێژوویی ئه‌یاله‌تی کرماشان، ئه‌سه‌دوڵڵا بیرانوه‌ند، وێڕای پشت ڕاست کرده‌نه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که گۆیا شتێک به تاڵان نه‌چووه و ته‌قینه‌وه‌کانیش زیانێکی گه‌وره‌یان وه‌دی نه‌هێناوه.

هه‌مان بابه‌ت له لایه‌ن به‌رپرسیاری شوێنه‌واره‌کانی مێژوویی بێستونی کرماشان، داوود دانشیان، دووپات کرایه‌وه. ناوبراو گوتی که به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک، دیواره‌ی به‌ردینی یه‌کێک له گۆڕه‌به‌ردینه‌کان، 30 تا 40 سانتی مێتر قووڵ بووه و زیانی به‌ر که‌وتووه و نزیکه‌ی 10% وێران کردووه.
دانشیان هه‌روه‌ها به به‌هانه‌ی زۆر بوونی شوێنه‌واره‌کانی مێژوویی له پارێزگای کرماشان ده‌ڵێت: چاوه‌دێری کردنی ئه‌و هه‌موو شوێنه‌واره کارێکی ئاسان نییه.

خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که شیمانه ده‌که‌ن که ئه‌و تالانکارییه و خراپ کردنانه، ده‌ستی لایه‌نه‌کانی شاراوه‌ی ڕژیمی ئێرانی تێدایه و بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه له ژێر چاوه‌دێری دابێت، ناکرێ که وا به ئاسانی که‌س یان که‌سانێک، له‌و شوێنه دا ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نیان به کار هێنا بێت. هاوکات حاشا کردنی سه‌ره‌تایی کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له خراپ بوون و تاڵانکاری ئه‌و شوێنه‌واره، به‌ڵگه‌یه‌که له هه‌بوونی پێوه‌ندیه‌کی ئه‌وان به که‌سانی تاڵانکار.

شایانی باسه له گۆڕه به‌ردینه‌کانی ئیسحاق وه‌ندی هه‌رسین، جیا له چه‌ندین گۆڕی پادشاکانی مێدیایی، دیمه‌نی که‌سێک که له به‌رامبه‌ر ئاورگه‌یه‌ک دا به نیشانه‌ی ڕێز گرتن راوه‌ستاوه، ده‌بیندرێت. له‌و چیایه دا سێ گۆڕ هه‌یه که له ناو به‌ردی چیاکه دا هه‌ڵکه‌ندراون. شیمانه ده‌کرێ که له‌و گۆڕانه دا ، زیادتر له سێ هه‌زار و پێنج سه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش، چه‌ند پادشایه‌کی مێدیایی، نێژراون. ده‌زاندرێت که مێدیاکان باوه‌ڕیان به پیرۆزی خاک هه‌بووه و پێیان وابووه که نابێ خاک، به هیچ شێوه‌یه‌ک پیس بکرێت، هه‌ر بۆیه‌ش ته‌رمی گه‌وره‌کانی خۆیان له ناو گۆڕه به‌ردینه‌کان دا ناشتووه. نموونه‌ی ئه‌و شوێنه‌واره، جیا له هه‌رسینی کرماشان، له دوکانداودی سه‌ر به شاری سلێمانی و هه‌روه‌ها له چیای فه‌قره‌قای سه‌ر به شاری مه‌هابادیش، له نزیک گوندی ئیندرقاش و له چه‌ند شوێنی دیکه‌ش ده‌بیندرێت.
نووسینی: شێرکۆ جیهانی




